بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ئاوا، بە پێی دوائین ڕاپۆرتەکان بە هۆی تەقێنەوەی دوانێوەرووی ئەمرۆ لە ناوچەی " دهمزنگ" لە نێوان خۆپێشاندەرانی بزوتنەوەی ڕوشنایی لە شاری کابول هەتا ئێستاکە شەست کەس کوژراون و پتر لە دووسەد کەسی تریش بریندار بوونە. برێک لە کوژراوو بریندارەکانی ئەم تەقێنەوەیە لە هێزەکانی پۆلیسن. حاڵی بڕێک لە بریندارەکان خراپ ڕاگەیندراوەو ئەگەریی هەیە ژماری کوژراوان پەرە بستینێ. بەم حاڵەوە ، ئەشرەف غەنی سەرۆک کۆمارو عەبدوڵڵا عەبدوڵڵا سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتی دەوڵەتی یەکیەتی نیستمانی ئەفغانستان وێڕای مەحکوم کردنی هۆکارانی ئەم تەقێنەوەیە لەگەڵ بنەماڵەی قوربانیەکان هاوخەمیان دەربڕی.شایەتحاڵان دەڵین سێ په
لامارده ر دەیانوێست لەنێوان خۆپێشاندەران خۆیان بتەقێننەوە کە دوو کەس لەوان خۆیان لە نێوان خۆپێشاندەران تەقاندەوەو کەسێکی تریان لەلایەن پۆلیسەوە درایە بەر دەسرێژو کوژرا. دوای ئەم تەقێنەوەیە بەشداربووان لە خۆپێشاندانەکە پرژ وبڵاوبوون.....
کۆتایی کورتە نامە/310